لە كه‌ركووكدا تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر كرا
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك توانیمان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ین به ناوی (ع. ن. ز) كه بندیانێکی تازەموسڵمانە واتە مه‌سیحی بووه و بووه به ئیسلام."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "کۆمەڵە چه‌كێكی كلاشینكۆف و پێنج مه‌خزه‌نی كلاشینكۆف و كۆمه‌ڵێك هەوێنی تهقینهوهیشی لە ماڵەوە لێ گیراوە."
بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك گوتیشی: "پاش لێکۆڵینه‌وه، دانی نا به‌وه‌ی كار بۆ تیرۆریستانی داعش ده‌كات."
KDP
