سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی تازەی شانشینی ئۆردۆن دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی تازەی شانشینی ئۆردۆن دەكات
ڕۆژی سێشەممە 24ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول كونسوڵی نوێی شانشینی ئۆردۆن لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی شانشینی ئۆردۆن لە هەولێر سڵاوی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە برایەتی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن كردەوە. هەروەها ستاییشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستان و پێزانینیشی هەبوو بۆ حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كە زۆر بە دڵفراوانیی یارمەتیی سەدانهەزار ئاوارە و لێقەوماویان داوە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی شا عەبدوڵڵا و گەلی ئۆردۆنی كرد كە پابەند و خاوەنی بەهای بەرزن و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە پەیوەندییەكی تایبەت و دۆستانە وەسف كرد و جەختیشی لە قووڵتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە. سەرۆك بارزانی سوپاسی تیمە پزیشكییەكانی شانشینی ئۆردۆنی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا یارمەتیی خەڵكیان داوە لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانیان
Top