بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوده‌كاته‌وه
برووسكه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کە ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری ڕێگەوبان لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سمایل ئاغای ئێلخانیزادە - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی سمایل ئاغا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
23ـی 5ـی 2016
