سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ـی ٥ـی ٢٠١٦ لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلیم ئەلجبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و قەیران و ڕووداوە سیاسییەكانی ئەم دواییەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوە و ڕاگۆڕێنەوەی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی هاوبەش و لیژنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کارەکانی خۆیان بەردەوامن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان.
Chat Conversation End
Seen by Abdulrazaq, Ibrahim, Aza
Top