پارێزگارى هه‌ولێر بڕیاری دا گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیاران وه‌ربگرێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دواى تاوتوێ و دیراسه‌ت كردن، پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا به‌رهه‌م و گه‌نمى جووتیارانى ئه‌مساڵی جووتیاران وه‌ربگرن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا گه‌نمى جووتیاران بكرێته سێ پله، ئه‌ویش بۆ یه‌ك تۆن پله‌ی یه‌ك ( 700) هه‌زار دینار دانراوه، بۆ پله دوو بۆ یه‌ك تۆن (600) هه‌زار دینار دانراوە و پله سێش ( 500) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ته‌ن دیاری كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا به‌پێى دابه‌شبوونى جوگرافى پلانى وه‌رگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران جێبه‌جێ بكرێت كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: مه‌خموور، قه‌راج و گوێڕ و كه‌ندێناوه له به‌روارى 25-5 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 5-6 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووه‌م: قوشته‌په، له 2016/6/6 تاوه‌كو 2016/6/16.
سێیه‌م: شه‌مامك، له 2016/6/17 تاوه‌كو 2016/6/26.
چواره‌م: خه‌بات، عه‌نكاوه و به‌ڕانه‌تى، له 2016/6/27 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 2016/7/6.
پێنجه‌م: بنه‌سڵاوه (ده‌شتى هه‌ولێر ) له 2016/7/7 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 2016/7/11.
شه‌شه‌م: شۆرش و سه‌لاحه‌دین، له 2016/7/12 تاوه‌كو 2016/7/19 به‌رده‌وام ده‌بێت.
، ده‌شتى هه‌ریرو شه‌قڵاوه، 2016/7/20 ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 2016/7/24.
باسنيوز
