نەخشەڕێگای گەرانەوەی کورد بۆ بەغدا بڵاو دەبێتەوە
نەوزاد رەسوڵ، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: تازەترین زانیاری لەسەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەیە کە رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان لایەنەکان کراوە، بەڵام تائێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە رانەگەیەنراوە بەپێی ئەو رێککەوتنە کۆبوونەوەی فراوانی پەرلەمان دەکرێت بەبێ جیاوازی مانگرتووەکان و ئەوانەشی کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بوون، لەو کۆبوونەوە سەرۆکێکی کاتی هەڵدەبژێردرێت، دواتر دەرگای دەنگدان بەڕووی عەدنان جەنابی، نوێنەری مانگرتووەکان و سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێتەوە، دوای دەنگدان چاوەڕوانی دادگای باڵای عێراق دەکەین کە بزانین شەرعیەت دەبەخشێتە کامیان.
گوتی: "پێشبینی دەکرێت کورد بەم داوایە رازی ببێت و بگەرێتەوە".
رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە و پەرلەمانتار و نوێنەرانی کوردیش گەڕانەوە کوردستان.
باسنیوز
