سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە: عێراق توانای پاراستنی بارەگای پەرلەمانی نییە چۆن مووسڵ رزگار دەکاتەوە؟
سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری ناوەران، راگەیاند: حکوومەتی عێراق توانای ئازادکردنەوەی شاری موسڵی نییە، بۆیە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئاگادارکردنەوەی خەڵک هیچ لەدۆخی موسڵ ناگۆرێت، حکوومەتی عێراق توانای بەرگریکردنی لە بینایەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی نییە ئێستا چۆن دەتوانێت بەو هێزەوە موسڵ ئازادبکاتەوە؟ گوتی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێوەیەکی زۆر قارەمانانە لەسەنگەرەکانی خۆیان جێگیربوون، بەپاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان کاری جددی دەکرێت بۆ ئەوەی بڕبرەی پشتی داعش بشکێنرێت و لەماوەی رابردوو داعش گورزی کوشندەی بەرکەوتووە".
باسنیوز
