ئیسرائیل دەترسێ ئێران لە چیای شەنگالەوە هێرش بكاتە سەری
ڕاپۆرته‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه به‌و هێرشه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها لێدوانی چه‌ند شاهێدحاڵێكیش وه‌رگیراوه كه باس له‌و ساڵانه ده‌كه‌ن.
ئیدان به‌ریر مامۆستای زانكۆی ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌ڵێ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2008 و له زمانی كوردێكی ئێزیدی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گوێبیستی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بووم كه ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له دژی ئیسرائیل ئه‌نجامی دا.
ئیدان ئاشكرای ده‌كات كه ساڵی 2012 حه‌زی كردووه خۆی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكات له چیای شنگال، به‌ڵام هێزه پێشمه‌رگه ڕێگه‌یان نه‌داوه، چونكه مه‌زارگه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه هه‌یه و هاتوچۆ تێیدا سنوورداره. ئه‌و ناوچه‌یه به (چل مێران) به‌ناوبانگه.
ئێدمۆندس كه لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی به‌ریتانییه و ساڵانێكی زۆر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ژیاوه، ده‌ڵێ ساڵانی زوو توانیویه‌تی بچێته سه‌ر ترۆپكی چیای شنگال و به‌هۆی به‌رزی ئه‌و شوێنەوە مرۆڤ ده‌توانێت له چیای شنگاله‌وه ماردین ببینێت. ئه‌و ئاشكرای ده‌كات كه جیا له چیای شنگال، سه‌دام حوسێن به نیازی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی موشه‌كی دیكه بوو له چیای حه‌مرین چونكه ئه‌م چیایه‌ش شوێنێكی ستراتیجییه.
ئێدمۆندس ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه له چیای شنگاله‌وه تا ناو ته‌لئه‌ڤیڤ له ئیسرائیل، ته‌نها ٨٠٠ كیلۆمه‌تر ڕاسته‌ڕێیه، كه له‌وێوه حكومه‌تی به‌عس موشه‌كه‌كانی به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هه‌ڵداوه.
كوردێكی ئێزیدی كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا به ناوی خوازراوی (شه‌ریف) ناوی هاتووه، باس له‌وه ده‌كات كه له‌وانه‌یه حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر چیای شنگال شاردبێته‌وه و ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كانی سوپای به‌عس شوێنی ئه‌م چه‌كانه‌یان بۆ داعش ئاشكرا كردبێت، هه‌ر بۆیه داعش هه‌موو ته‌قه‌ڵایه‌كی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگاته سه‌ر چیای شنگال، به‌ڵام پێشمه‌رگه شكستی به هه‌وڵه‌كانیان هێنا.
هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات كه كوردانی ئێزیدی نیگه‌رانن حكومه‌تی ئێران له ڕێگه‌ی حكومه‌تی به‌غداوە هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن چیای شنگال بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
باس‌نیوز
