كاره‌باى ئه‌م شاره‌ش بەتۆڕی كاره‌باى هه‌رێمی كوردستان دەبەسترێتەوە
ئه‌مڕۆ یەكشەممە به‌مه‌به‌ستى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌باى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى به تۆڕى كاره‌باى هه‌رێمه‌وه، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمه‌وه سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڵێنی دا له‌و رووه‌وه هاوكارى ته‌واویان بكات.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكى راگه‌یاندنى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى گه‌رمیان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ده‌رخسته‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌باى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى به كاره‌باى هه‌رێمه‌وه ئه‌م لیژنه‌یه له وه‌زاره‌تى كاره‌باوه هاتووه".
له به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان رایگه‌یاند خزمه‌تكردنى ناوچه دابڕاوه‌كان ئه‌ركێكى پیرۆزه، بۆیه ئێمه له ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌پێناو خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى خانه‌قین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه.
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان گوتیشی "خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى به‌هۆى پێگه جوگرافییه‌كه‌ى، ناوچه‌یه‌كه هاوینى زۆر گه‌رمه، بۆیه ناكرێ له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى هاویندا رووبه‌ڕووى بێ كاره‌بایی بێته‌وه، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونیشیدا ئێمه ده‌رخسته‌كه ئاراسته‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت دەكەین".
