پێشنیار كراوه له هه‌ولێر دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت
سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر به مه‌داپرێسی رایگه‌یاندوه، هه‌ندێك لایه‌نی ناو هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كان ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌لیم جبوری نزیكن، پێش سێ هه‌فته پێشنیارێكیان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مان له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و پێشنیاره له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه‌كان ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
وتیشی، دوای رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كه رۆژی هه‌ینی رابردوو روویدا و خۆپیشانده‌ران چوونه ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جارێكی دیكه ئه‌و پێشنیاره خراوه‌ته‌روو، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و گره‌نتییه‌ی حكومه‌ت بۆ پاراساتنی په‌رله‌مان پێشكه‌شی كردوه، به‌دی نایه‌ت، بۆیه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێشنیاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه، دوای رووداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردوو، دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عێراقی به‌م نزیكانه به‌دوور زانی، ئه‌و گره‌نتییه‌ی حكومه‌تیش بۆ پاراستنی په‌رله‌مان پێشكه‌شی كردوه، پێی وایه، جێبه‌جێ نابێت.
پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 20-5-2016، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا دەستیپێكرد، بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر ناوچەی سەوز و دەروازەكانی ئەو ناوچەیان شكاند، گرژیی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەهۆیەوە 3 كەس كوژران و نزیكەی 600 كەسیش برینداربوون.
ئێواره‌ی رۆژی شەممە 21-5-2016، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان سازكرد.
سه‌رچاوه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه "سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له ماڵی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان سازكردووه".
دوای رووداوەكانی 30ی نیسانی پەرلەمانی عێراق و هێرشكردنە سەر چەند پەرلەمانتارێكی كورد لەلایەن خۆپیشاندەران و لێدان و سووكایەتیپێكردنیان، پەرلەمانتارانی كورد وەك هەڵوێستوەرگرتن نەگەڕاونەتەوە بەغدا، هەرچەندە سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستانی كرد و لەگەڵ فراكسیۆنەكان و ژمارەیەك بەرپرسی كوردستان كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی بە گەڕانەوە رازییان بكات.
