سعوود مەلا: پێویستە میللەت لە بەرانبەر سوكایەتیكردن بە پێشمەرگە بێدەنگ نەبێت
(سعوود مەلا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هۆكاری ئەو لێدوانەی (خەلیل)، بۆ ئەوە دەگەڕَتەوە كە خەڵك لە ئەوان ناڕازییە و رۆڵێكی زۆر خراپیان هەبووە لە خزمەتكردنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و، بە بەردەوامی و بە زەبری هێز خەڵك ئازار دەدەن، بۆیە چەتایەتیی خۆیان دەخەنە پاڵ خەڵكی دیكەوە".
(مەلا) گوتیشی: "ئێمە و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بێهیوا بووین، لەبەر ئەوەی پەیەدە بە بەردەوامی دژایەتیی خەڵكەكەی دەكات، مەگەر شۆڕشی سووریا سەركەوتوو بێت و بزاڤی كوردی بتوانێ سەركەوتن بەدەست بێنێت و داواكارییەكانی جێبەجێ بكات، ئەگەر نا پەیەدە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت لە دژایەتیكردن، بەڵام لە كۆتاییدا ئێمە سەر دەكەوین".
باسی لەوەیش كرد كە، پەیەدە ئەجێندای رژێمی سووریا و ئێران جێبەجێ دەكات، بۆ ئەوەی رژێمی سووریا لە حوكمكردن بەردەوام بێت و تووشی شكەست نەبێت و شۆڕش سەر نەكەوێت.
(مەلا) ڕوونیشی كردەوە، خەڵك هەمووی لە رۆژئاوای كوردستان و لە دەرەوە پێویستە دژی ئەو هەڵوێستەی پەیەدە بوەستنەوە و بێدەنگ نەبن، چونكە پێشمەرگە لە یەكەم رۆژەوە خەڵك دەپارێزن و ناوی پێشمەرگە لە پاڵ ناوی كوردستانە و هیچ كات ناوی یەپەگە و پەیەدە لەپاڵ ناوی كوردستاندا نەبووە.
KDP
