كاروان ساڵح: بەو ڕێككەوتنە، گۆڕان دەیەوێت شكستەكانی داپۆشێت
(كاروان ساڵح)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گۆڕان لەبەر سەرنەكەوتن و لەبەر ئەوەی نەیتوانی ئەو بەڵێن و پەیمانەی بە خەڵكی دابوو، جێبەجێیان بكات، شكستی خوارد، ئەوان دەیانگوت بێینە ناو دەسەڵاتەوە، وڵات دەكەینە شامی شەریف، بەڵام كە هاتن ئەوەی هەبوو ئەویشیان نەهێشت، بۆیە گۆڕان بۆ پڕكردنەوە و شكەستنەكانی خۆی، كە ڕۆژانە جەماوەرەكەیان واز دێنن، دەیەوێت بەو ڕێككەوتنە نەفەسێكی دیكە بداتە بەر خۆی، بۆیە لەگەڵ یەكێتی ڕێككەوتن".
(ساڵح) گوتیشی: لەناو ڕێككەوتنەكەدا، ئەوان داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكەن، وەك عێراق، ئەو پەرلەمانەی ئێمە دەیبینین ئەوان ئەوەیان دەوێت، یان ئەوان ئەو عێراقەیان دەوێت كە یەك تۆزقال بڕوای بە پێكەوەژیان و بنەماكانی شەراكەت و فیدراڵییەت نییە، بۆیە هەموو ئەوانە خەونن".
KDP
