"موختارێكی كورد تیرۆر كرا.. حەشدی شەعبی و پۆلیس هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە"
(عامر رەفعەت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە شارۆچكەی سەعدییە، سێ چەكداری نەناسراو چوونەتە سەر موختاری گەڕەكی جاف لەسەعدییە و تیرۆریان كردووە، لە كاتێكدا بارەگایەكی پۆلیسی فریاكەوتن لەوێ بووە، بەڵام هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە.
(رەفعەت) گوتیشی، ئەوە پەیامێكە بۆ حكوومەتی عێراق كە حەشدی شەعبی ناتوانێ ئەمنییەتی خەڵك بپارێزێت، چونكە ئەوان و پۆلیسی فریاكەوتنی جەلەولا لەوێ نزیك بوونە و هیچ هەڵوێستێكیان نەنواندووە.
دەشڵێت: "دوای راكردنی ئەو سێ چەكدارە، ئاگریان لە دارستان بەرداوە و زیانی زۆریان پێ گەیاندووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت ئەو سێ چەكدارە دەستگیر كراون كهمن خۆم بڕوام پێ نییە".
ئەو هەروەها باسی لەوەیش كرد كە، ئەو كەسە ناوی (عەلی شاكر)ـە، بەڵام ئەوە راست نییە كە دەگوترێ ئەندامی ناوچەی پارتی بووە، بەڵكە ئەو تەنیا برایەكی ئاسایشی پارتییە و لە بنەماڵەیەكی پارتین.
KDP
