ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەلپارتی: ئاڵدار خەلیل پیلان بۆ پێشمەرگە دادەنێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەلپارتی: ئاڵدار خەلیل پیلان بۆ پێشمەرگە دادەنێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان- سووریا (ئەلپارتی)، وەڵامی لێدوانی بەرپرسێکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ی دایەوە کە پێشتر پێشمەرگەی بە چەتە ناوبردبوو.



ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤدەم)، لە لێدوانێکدا، پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستانی بە چەتە ناوبرد. لە بەرامبەریشدا، د. کاوە ئازیزی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان- سووریا (ئەلپارتی)، ڕاگەیاند: سەرکردەکانی پەیەدە ئێرانیزم و بەعسی سوورین، ئێمە هیچ جارێک بە یەپەگە و یەپەژە ناڵێین چەتە، ئێمە دەڵێن ئەوانیش پێشمەرگەن، کوڕی ڕۆژئاوای کوردستانن و بۆ وڵاتی خۆیان شەڕ دەکەن، بەڵام کە سەرکردایەتییەکی نەزان سەرپەشتییان دەکات، ئەوە بابەتێکی دیکەیە”.

کاوە ئازیزی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشمەرگەی کوردستانی ڕۆژئاوا، خەڵکی ئەو بەشەی کوردستانن و لە پێناوی خاکی خۆیان شەڕ دەکەن. گوتیشی: “بەداخەوە کەسانی چەتەی وەک ئاڵدار خەلیل، قەبوڵ ناکەن ئەو هێزانەی کوردستانی ڕۆژئاوا، دەربازی ڕۆژئاوا ببن، دووپاتیشی کردەوە: “ئەو پێشمەرگانە خاوەنی کوردستانی ڕۆژئاوان و پارێزەری ئەو خاکەشن، چونکە بە چوونی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا، سنووری جوگرافیای ئەو بەرەشی کوردستان دیاری دەکرێت، بۆیە ئاڵدار و بیرکردنەوەکانی وەک ئاڵدار، ئەوە قەبوڵ ناکەن".




باسنیوز
Top