واشنتۆن.. هەڵبژاردنی سەرۆك مسعود بارزانی وەك چاكترین كەسایەتیی سیاسی ساڵی 2016

واشنتۆن.. هەڵبژاردنی سەرۆك مسعود بارزانی وەك چاكترین كەسایەتیی سیاسی  ساڵی 2016
لەنێوان هەزارن كەسدا بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك چاكترین كەسایەتیی سیاسیی ئەم ساڵ هەڵبژێردرا، ئەمەش شتێكی نامۆ نییە، چونكە ئەوەی ئاگای لەو دەستكەوتانە بێت كە بەڕێزیان هێناویەتییەدی هەرگیز ئەم ئەنجامەی لا نامۆ نابێت. بەڕێزیان بۆ هەموو جیهانی سەلماندووە كە یەكەم مامۆستای نەخشەداڕێژی سیاسەتی كوردییەو هەر ئەویش بووە كە دەنگی كوردی بەرزكردۆتەوەو هەوڵی زۆری داوە بۆ كێشەی كوردو بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی ئەو گەلە، بۆیە ئەمڕۆ مایەی شانازییە كە پڕ بەدەم گوزارشت لەخۆشی و خرۆشی خۆمان بكەین، بەناوی خۆم وكۆمەڵەی دۆستایەتیی كازاخستانی- كوردستانی( هێڤی)، بەم بۆنە پیرۆزەوە ئەوپەڕی پیرۆزبایی و رێز و پێزانین ئاراستەی سەرۆك بارزانی بكەین، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە دواجار دەنگی كورد گەیشتۆتە ئەو شوێنانەی كە پێشتر پێی نەگەیشتبوو، هیوا دەخوازین كە جەنابی سەرۆك سەركەوتوو بێت لە كاروانی خەبات بۆ بەدیهێنانی سەرجەم مافەكانی كورد.
Top