سەرکردەیەکی تەڤدەم كە سەر بە رێکخستنێکی پەکەکەیە سووکایەتی بە پێشمەرگە دەکات
ئاڵدار خەلیل، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکردنی تەڤدەم بە کەناڵی راگەیاندووە، کە دەسەڵاتدارانی کانتۆنەکانی کوردستانی رۆژئاوا رێگا بە پێشمەرگەکانی کوردستانی رۆژئاوا نادەن بگەڕێنەوە خاکی خۆیان.
ئاڵدار خەلیل پێیوایە ئەوانە پێشمەرگە نین، بەڵکو ”حەیفە ناوی پێشمەرگەیان هەبێت، ئەوانە چەتەی رۆژئاوان“.
نزیکەی سی هەزار گەنجی کوردستانی رۆژئاوا، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە ئاوارەی کوردستانی باشوور بوون، سوپایەکیان بە ناوی ”لەشکری رۆژ“ پێکهێناوە و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە.
ئەو پێشمەرگانە بەشداریی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعشی لە کوردستانی باشوور دەکەن و ژمارەیەک شەهیدیشیان داوە.
تەڤدەم، رێکخستنێکی ئاپۆچییە و هەموو حزب، رێکخراو و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کوردستانی رۆژئاوا، لەخۆ دەگرێت.
باسنیوز
