بێرنارد هێنری لیڤی: ئایا بێ كورد مێژووی ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەنووسرێتەوە؟
یەكەمیان، عێراقە كە بێگومان كوردستانیش لە رووی ئیدارییەوە هەرێمێكە و بەشێكە لە عێراق، هەر بۆیە سەركردە عێراقییەكان پێیان باشتر بوو بە بێ باسكردنی هێزی پێشمەرگە كە خاوەنی دەستكەوتی دیاریكراو و كونكرێتییە، دەست بە گەردیلەی سەروەریی عێراقەوە بگرن.
دووەمیان، توركیایە، كە تاوەكو ئێستا ئەندامێتی لە ناتۆدا، نەبۆتە هۆی ئەوەی لە هێڵی دژە كوردبوون لابدات.
هەربۆیە دۆخەكە بە چەشنێكی تراژیدی ڕوونە. لەبەر ئەوەی سەرۆك ئۆباما، لە سایەی هیچ هەلومەرجێكدا، هێزی زەمینی ڕەوانە ناكات، ئەوا تەنیا دوو هێز، بەڵێ تەنیا دوو هێز، دەتوانن بەر بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش بگرن. كە بریتین لە: میلیشیا شیعەكان، لەلایەك. بەڵام زۆر لەمە دڵنیا نین. چونكە تاوەكو ئێستا، توانای سەربازی ئەو میلیشیایانە نەسەلمێندراوە. ئەوەی دەمێنێتەوە هێزی پێشمەرگەیە، كە دووبارەی دەكەمەوە، كە تەنیا هێزن توانیویانە پاشەكشەی یەكلاكەرەوە بە دوژمن بكەن و ئەو هێزەی دەركەوت ئەجێندا سیاسییەكەی كۆك و تەبایە لەگەڵ فرەیی و چەمكی ئیسلامدا (ئازادی بیرباوەڕ و ئازادی ئایینی)، هەروەها دانپێدانان بە ڕۆڵی ئافرەتان كە ئەمە هاوشێوەی نییە لە ناوچەكە و ئەگەر كورد سەركەوتوو بێت ئەوا ئەمە دەبێتە مۆدێلێك بۆ ناوچەكە.
كەواتە، ئایا ئێمە ئامادەی هاوكاریكردنی كوردین بۆ ئەوەی هاوكاریمان بكات؟ ئایا یارمەتییان دەدەین بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن بۆ برەودان بە بەهاكانی دیموكراسی و یاسا. كە ئەمەش تەنیا بژاردەیەكی عاقڵانە و شەرەفمەندانەیە. تەنیا ڕێگاچارەیە لەبەردەم هاوپەیمانێتیەكەدا كە دەیەوێت تیرۆر لە ناو ببات و شارستانیەتیش بپارێزێت. بەڵام، ئەوەش ڕاستە كە ئەمە پێویستی بە دەستەبەركردنی چەكی میلان و دژە تانك و تانك هەیە، كە پێشمەرگەش كەموكوڕییەكی زۆری هەیە لەم ڕووەوە و بە بێ ئەو چەكانە تەنانەت باشترین شەڕكەرانی جیهانیش دەستەپاچە دەبن لە بەرامبەر ئەو بەربەرییانەی كە پاڵنەرێكی بەهێزیان هەیە و خاوەن چەكی قورسن، كە بەم دواییە دەستیان بە سەر كۆگای چەكی سوپای عێراقدا گرت لە ڕومادی.
هەروەها ئەوەش ڕاستە كە ئەم هاوكارییە سەربازییە گەورەیە پێویستی بە پێداگیرییەكی گەورە هەیە بۆ زاڵبوون بە سەر بەرهەڵستی بەغدا و حیساباتە پڕ لە گومانەكانی ئەنقەرە، لەگەڵ خۆلادان لەو تەڵە مەترسیدارەی كە تاران ناویەتەوە.
بە كورتی بەرەنگاربوونەوەی ستراتیژیەتە گەورەكانی سێ ئیمپراتۆریەت- عەرەبی و عوسمانی و فارسی-، كە حاڵی حارز سەرقاڵی خۆبنیادنانەوەن.
پێدەچوو سەرۆكی فەڕەنسا فرانسوا هۆلاند ئامادە بێت، كاتێك لە مانگی نیساندا پێشوازی لە گرووپێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە كرد بە سەرۆكایەتی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، بەڵام كوا هاوپەیمانەكانی دژی تیرۆریستانی داعش؟ ئایا چاوەڕێی چی دەكەن؟ ئایا دەستیان لەوە هەڵگرتووە كە مێژوو بە بێ كورد بنووسرێتەوە- یاخود لە دژی كورد بنووسرێتەوە- لەم پشتێنەی گەردەلوولەدا كە لە بەغداوە بەرەو دیمەشق درێژ دەبێتەوە و لە نیویۆرك و لەندەن و بەرلین و پاریس هەست بە شەپۆلەكانی دەكرێت.
لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەبینین. سەرەڕای ئەوەی هێزی پێشمەرگە خاوەنی بوێرییەكی جێی سەرسوڕمانن، بەڵام ناتوانن بە بێ هاوكاری تەواو، هەتا سەر بەرگە بگرن.
سەرچاوە: (huffingtonpost.com)
