ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٦ لە سەلاحەدین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئیئتیلافی موتەحیدون بۆ چاکسازی كرد. لە دیدارەكەدا ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان تاوتوێ كرا. هەروەها چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش خرایە بەر باس. باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.