جەعفەر عەلی پەرلەمانتار و كادری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان: دوای رێككەوتنەكە دابەشكردنی كوردستان ئەگەرێكی كراوەیە
ساڵی 2009، بزووتنەوەی گۆڕان بە سەركردایەتی نەوشیروان مستەفا و كۆمەڵێك ئەندامی مەكتەب سیاسیی، لە یەكێتی جیابووەوە و لەوكاتەشەوە وەك حزبێكی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن و حكوومەت و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەكات.
كاروان ساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، دووپاتی دەكاتەوە كە ئەوان هەر سەرەتا لە مەبەستی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا تێگەیشتوون و ئەوەش هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەیان بووە.
چونکە ئامانجی ئەم رێككەوتنە دیارە و هیچ بەژەوەندییەكی گشتی بەدواوە نییە، تەنیا ئەوە نەبێت كە پارتی گۆڕانی پەراوێز خستووە، نەوشیروان مستەفاش بە هەر هۆكارێك بێت، دەیەوێت بێتەوە ناو كایەی سیاسی و بۆ ئەمەش رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی هەڵبژاردووە".
نەوشیروان مستەفا لە دوایین ساتەكانی نائومێدیدا، ئەو بڕیارەی داوە لەگەڵ یەكێتی رێككەوتن بكات، چونكە ئەگەر بیزانیایە لەناو یەكێتی شتێكی پێ دەكرێت، ئەوا هەر ئەوكاتەی لەناو یەكێتیدا لە پۆستی بەرزی حزبیدا بوو، كاری دەكرد و ئەوەی مەبەستی بوو جێبەجێی دەكرد. ئەوكاتەی لەگەڵ پارتی نزیك بوو و رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی لەگەڵ واژۆ كرد، دەیانگوت یەكێتی نەماوە، ئەی ئێستە بۆچی رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی دەكەن، چونكە پارتی لە حكوومەت و پرۆسەی سیاسی دەری كردن".
دكتۆر جەعفەر عەلی، پەرلەمانتار و كادری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، پێی وایە لێكنزیكبوونەوەی گۆڕان و یەكێتی یان رێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیپی هاوبەش، گۆڕانكاری بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بەڵام قەبارەی ئەم گۆڕانكارییە چەندە و چەند دەتوانێت بە سوودی پرۆسەی دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادی تاك و ئازادییە گشتییەكان بێت، "دەمێنێتەوە بۆ قۆناغی دوایی".
ئەو دەڵێ، بەردەوام بە گومانەوە لە هەر رێككەوتن و لە هەر لێكنزیكبوونەوەیەكی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەڕوانم، لەو بڕوایەشدام هەموو رێككەوتنەكان و لێكنزیكبوونەوەكان بەرژەوەندییە حزبییەكانی تیادا رەچاو دەكرێت. دوای رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان، ئەگەری دابەشكردنی هەرێمی كوردستان و تۆخكردنەوەی سنووری دوو ئیدارەیی، ئەگەرێكی كراوە و بەهێز دەبێت". ئەو گەشبینییەی بەو رێككەوتنە هەیە و پێیان وایە مژدەی دروستكردنی بەهەشتی پێیە، هەڵەیە".
لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا، كەم نین ئەو گەنج و هەڵسووڕاوە گۆڕانخوازنەی لە قۆناغێكی دروستكردنی گۆڕاندا زیانمەند بوون و بوون بە قوربانی و ئێستە گۆڕان لەگەڵ یەكێتیدا رێك دەكەوێت و ئەوان پەراوێز دەخات، بەتایبەت كە لە رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی، ئەوان پەراوێز دەخرێن و لە كاری سیاسی دوور دەخرێنەوە.
بەهەمان شێوە لەناو یەكێتیشدا ناڕەزایی لە ئاستی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیدا بوونی هەیە، هەر لە مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی تا ئەرسەلان بایز و عەدنان موفتی و چەند ئەندام سەركردایەتییەكی تر.
وشە
