پرۆفیسۆر شاول گابای لە زانكۆی كۆلۆمبیا: كوردستان دەتوانێت سوود لە ئەزموونی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل وەربگرێت

پرۆفیسۆر شاول گابای لە زانكۆی كۆلۆمبیا: كوردستان دەتوانێت سوود لە ئەزموونی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل وەربگرێت
شاول گابای بڕوانامەی دكتۆرای لە كۆمەڵناسی لە زانكۆی كۆڵۆمبیا بەدەست هێناوە، حاڵی حازر بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی جیهانییە، پێشتر توێژەری باڵا بووە لە قوتابخانەی جۆزێف كۆربەل بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی دەنڤەر و وانەبێژ بووە لە زانكۆی ئیلینۆیس و شیكاگۆ. سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بەمجۆرە رای خۆی بۆ گوڵان خستە روو: (پێویستە كوردەكان لەسەر ئەو شێوازی كاركردنە بەردەوام بن كە بۆ چەندین ساڵە پیادەی دەكەن، كە بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان و بەهێزكردنی كۆمەڵگەكەیان، وەك برەودان بە پەروەردە و بنیادنانی نەخۆشخانە و دروستكردنی ژێرخان، واتە پێویستە كۆمەڵگەكەیان بۆ سەربەخۆیی ئامادە بكەن. لە رووی ئەمری واقیعەوە كوردستان بوونی هەیە، بەڵام دەبێت بونیادی دابنپێدانانی سیاسی دروست بكەن بۆ ئەوەی ببنە دەوڵەتێكی سەربەخۆ، ئەمە رێگەیەكی چەند سەخت بێت، ئەوا ئەو كارەیە كە پێویستە كورد لە ئێستادا ئەنجامی بدات، لەبەر ئەوەی كورد لە زۆر رووەوە، وەك پرۆسەی بە دیموكراتیزەكردن و پەروەردە و بنیادنانی ژێرخانەوە، زۆر لە پێشترە لە زۆرێك لە دراوسێكانی، لە نێویاندا درواسێكانی نێو خودی عێراق. كەواتە ئەمە ئاڕاستەیەكە لەبەردەمیاندا و دەكرێت لەم رووەوە سوود لە ئەزمونی دەوڵەتە بچووكەكان وەربگرن كە لە نێو دەریایەك دوژمندا بوون، وەك ئیسرائیل. چونكە كاتێك ئیسرائیل بڕیاری دا سەربەخۆ بێت، ئەوا سەرەڕای ئەوەی هەڕەشە لەسەر وجودیشی هەبوو كە دەبوو دواتر رووبەڕوویان ببێتەوە، ئەوا توانی زاڵ بێت بەسەر تەحەددییەكاندا كە تەحەددیگەلێكی زۆر قورس بوون و سەركەوتووش بوو لە دروستكردنی پێگەیەك بۆ خۆی لەنێو نەتەوەكانی جیهاندا. بە تێڕوانینی من دەبێت كوردستانیش ئەم كارە بكات).
Top