سەعدی پیرە: دەبێت بەپەلە ریفراندۆم ئەنجامبدرێت

سەعدی پیرە: دەبێت بەپەلە ریفراندۆم ئەنجامبدرێت
سەبارەت بەدەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان، کە لە ماددەی پێنجەمی بەشی دووەمی رێککەوتنەکە ئاماژەی پێکراوە "بەبێ مەرج پەرلەمان دەستبەکاربێتەوە" بەڵام لەلایەکی دیکەوە پارتی پێداگرە لەسەر نەگەڕانەوەی یوسف محەممەد بۆ پەرلەمان، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت "یوسف محەممەد، دەشێ گفتوگۆی لەسەر بکرێت، خۆ بە ئینقیلاب نەهاتووە. پارتی دەڵێ نا، گۆڕان دەڵێ با، ئەگەر نا و با هەبێت، دەبێت دابنیشین و گفتوگۆ بەیەکەوە بکەن، هاوکات پارتی دەبێت هەوڵی ئەوە بدات گۆڕان قەناعەت پێبکات هۆکارەکەی چییە، بۆ ئەو داوایە دەکات".

لەبارەی ئەوەی بەربەستەکانی بەردەم کارکردنەوەی پەرلەمان نابنە هۆی بەربەست لەبەردەم پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، لە وەڵامدا سەعدی پیرە دەڵێت "دەبێت ریفراندۆمیش بە پەلە ئەنجامبدرێت، نابێت مەسەلەیەکی پۆپۆلیستی بێت".

سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر، ئێستاش بەشێکە لە چارەسەر، لە کەسیش قبووڵ ناکەین لە ئێمە نیشتمانپەروەرتر بێت، لەکەسیش قبووڵ ناکەین لە ئێمە باشتر بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی لە کوردستان هەوڵبدات"...



روداو
Top