وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بەشێک لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دەگۆڕێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بەشێک لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دەگۆڕێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: لە پێناو ڕەچاوکردنى حەز و ئارەزووى خوێندکاران و جێبەجێکردنى سیستمى نوێى جیهانى بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران گۆڕانکارى بەسەر دێنین.

ئەو ڕاگەیاندنەى (د.یووسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى پێشوازیکردن لە (د.لۆرا مەیسن) ڕێکخەرى گشتیی کاروبارەکانى ڕێکخراوى ئایرێکس لە عێراق بوو كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە، ساز درا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: لە پێناو خزمەتکردنى زیاتر بە قوتابی و خوێندکاران و ڕەچاوکردنى حەز و ئارەزووەکانیان بۆ خوێندن، وەک هەنگاوى یەکەم وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری داوە گۆڕانکارى لە بەشێک لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بکات و، کۆبوونەوەى دابێ ئەنجوومەنى وەزارتیش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکرێت، لەو چوارچێوەیشدا (د.یووسف گۆران) داواى لە ڕێکخەرى گشتیی کاروبارەکانى ڕێکخراوى ئایرێکس لە عێراق کرد لە جێبەجێکردنى سیستمى نوێى ناوەندى وەرگرتن هاوکارییان بکەن. هاوكات داواى کرد کە لە کار و چالاکییه‌کانیان لە بوارى خوێندنى باڵادا زیاتر لە بوارى خوێندنى پیشەیى و زمانى ئینگلیزیدا هاریکارى وەزارەت بکەن.








KDP
Top