سێ داعشی دیکەی ده‌ستگیر كران.. پێوەندییان بە گرووپەکەی دوێنیێوە هەبووە
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) بە مالپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "هێزه‌كانمان له پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه گرووپێكى گه‌وره‌ى تیرۆریستانى داعشانمان ده‌ستگیر كرد كه له 10 تیرۆریست پێكهاتبوو، ددانیان نا به‌وه‌دا کە سێ تیرۆریستى تریان له‌گەڵه، لەسەر بنەمای ئەو ددانپیدانانە، دره‌نگانى دوێشه‌و له هه‌ڵمه‌تێكدا توانیمان ئه‌و سێ تیرۆیسته‌ى تر‌ى داعش‌یش ده‌ستگیر بكه‌ین، هەڵبەتە ئەو 7 پارچه چه‌ك و سێ بۆمبەیشمان دەستبەسەردا گرتن کە شاردبوویانەوە".
عه‌مید(سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئه‌و تیرۆریستانه پێشتر لە گرووپی (ئه‌نسار) بوون، ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ى ده‌یان بۆمب و موشه‌ك و كوشتنى پۆلیس و سه‌ربازى عێراق و، دواى نه‌مانى ئه‌نساریش چوونه‌ته رێزى تیرۆریستانى داعش و، ئه‌وه‌ى خراپ بێت كردوویانه."
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك زیاتر گوتیشى: "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌ش به‌رده‌وامى ده‌بێت.
KDP
