پارتیی لە سلێمانی بڕیاری کەمکردنەوەی بارەگاکانی جێبەجێ کرد

 پارتیی لە سلێمانی بڕیاری کەمکردنەوەی بارەگاکانی جێبەجێ کرد
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بارەگاکانی خۆی لە سنووری لقی ٤ و ٢١ و ١٢ـدا کەم کردووەتەوە و لەگەڵ بارەگاکانی دیکەدا یەکی خستوونە.

(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لقی ٢١ و ھەڵەبجەدا بارەگاکانی کەم کردووەتەوە؛ سلێمانی، جاران ھەشت ناوچە و بارەگای لێ بوو، ئێستا هەر چوارمان لێیان هێشتووەتەوە."

(ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەیەک دروست کراوە بۆ کەمکردنەوەی بارەگاکان، بەڵام ئەوەی سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆی بڕیاری کەمکردنەوەی داوە؛ ھەشت ناوچەکەی جارانی لقی چوار، ئێستا کراون بە چوار؛ لقی ٢١ جاران ھەشت ناوچەی هەبوو، ئێستا کراوە بە پێنج؛ لقی ١٢ (ھەڵەبجە)یش کەم کراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە، کە سەر بە کەرکووکین ھێشتا هیچ دەستکارییەک نەکراوە و، لیژنەکە بڕیاری لێ دەدات."






KDP
Top