ئه‌مڕۆ 17/5/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازی كردنی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی شانشینی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێكت گه‌وره راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتیانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد به مه‌به‌ستی بنیاتنانی باوەرێک بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکییە مێژووییەکان بهێنرێت و هەردوو لا بە یەکسانی و هاوتایی لە پاڵ یەکتر وەک دوو دراوسێ بژین. هەر پەیوەند بەم بابەتەوە لە ئاماژەیەکدا بۆ سەد ساڵ تێپەرین بە سەر پەیمانی سایکس پیکۆدا، ئەوەی خستەڕوو کە پێداگری لەو ستەمکارییەی کە ئەم رێککەوتنە هێناویەتیە کایەوە کارەسات و وێرانکاریی زیاتری لێ دەکەوێتەوە، بۆیەشە کاتی ئەوەیە بیر لە چارەسەریی نوێ و ڕاستکردنەوەی هەڵە مێژووییەکان بکریتەوە. له‌و دیداره‌دا هه‌ڵمه‌تی جیهانی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سوریا و ناوچه‌كانی دیكه تاوتوێكرا، جه‌نه‌ڕاڵ بێكت دووپاتی له به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ دابینكردنی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی پێویست بۆ ئه‌م جه‌نگه و جه‌ختیشی له هه‌وڵه‌كانی ئێستای به‌ریتانیا كرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له بواری مەشق و راهێنانی پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند، به‌شداری كارای ئێوه له‌م شه‌ڕه جیهانیه‌دا زۆر كاریگه‌ر و گرنگ بوو، كه وایكرد له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ستایشێكی زۆری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بكرێ. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا بارودۆخی شاره گه‌وره‌كانی عێراق، كه تا ئێستا له‌لایه‌ن داعش داگیركراون خرانه‌ڕوو، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، شکستی سەربازیی داعش ئاسانە، بەڵام نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆکاری سەرهەڵدانی دیاردەی داعش و هاوشێوەکانی کار و کاتی زیاتری پێویستە. بۆیە دەبێت هاوپەیمانی نێودەولەتی لە گشت بوارەکاندا هاوکار بێت بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە لە بنەرەتدا چارەسەر بکرێت و هۆکارەکانی سەرهەلدانی بەلاوە بنرێن.