ڤاتیکان: کریستیانەکان پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان و بارزانی دەکەن
ئاژانسی فەرمیی ڤاتیکان (Fides) ئاماژە بەوە دەکات، کریستیانە کلد و سریانەکان و هەروەها کریستانەکانی سووریا کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەبوونە و ئێستا لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
کریستیانەکان وێڕای پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان، پشتیوانی لە سەرۆکی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، هەروەها داوای ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لە دەست داعش دەکەن تا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
جێی ئاماژەیە، بەهۆی کارە توندڕۆکانی چەکدارانی داعشهوه بە هەزاران کەس لە ناوچەکانی ژێردەستی ئەو ڕێکخراوەدا لە ترسی گیان و ماڵی خۆیان، ئاوارە بوون و وەک پەناگایەکی ئارام ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارانە کریستیانن و زۆربەیان لە هەولێر و دهوک نیشتەجێن.
KDP
