هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش نزیكەی 20 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش نزیكەی 20 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە
ستیڤن واردن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژی بەداعش رایگەیاند، داعش نزیكەی 20 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوەو بەو هۆیەشەوە 13 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.

وارن ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی چەكدارانی بیانی لەریزەكانی داعش لەعیراق و سوریا بەڕێژەی لەسەدا 75 كەمیكردووە.

وتیشی داعش ساڵانە لەرێگەی بەقاچاخبردنی نەوت و شوێنەوارەوە 450 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت، هەروەها لەرێگەی رفاندنی خەڵك و بەبارمتە گرتنەوە 10 ملیار دۆلاری دەستكەوتووە.

زانیاری زیاتر...






خەندان
Top