سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(16-5-2016) سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست(باس‌نیوز) كه‌وتوون وابڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می حیزبه سیاسییه كوردییه‌كان كۆببێته‌وه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی شاری سلێمانیش ده‌كات.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان هاتنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و یه‌كڕیزی ماڵی كورد.
باس‌نیوز
