تۆڕێ خەڵک: زۆینەی خەڵک پێیان وایە نابێ نوێنەرانی کورد بگەڕێنەوە بەغدا
ڕێباز یوسف و محەمەد گۆمەشینی، بەرپرسانی تۆڕێ تۆڕی خەڵك ئاماژەیان بۆ ناوەڕۆكی ڕاپرسییەكە كرد، هەروەها پاڵنەری ئەو ڕاپرسییە بوون.
باسیان لەوەش كرد كە ئەو ڕووداوانەی لەم دواییانە لە بەغدا دەرهەق بە كورد كراوە، مایەی هەڵوێستە لەسەر كردنە، بڕیاردان لە گەڕانەوەی نوێنەرەكانی كورد و مامەڵەی كورد لەگەڵ بەغدا بەندە بە بڕیاری سەركردایەتیی سیاسیی كورد، بەڵام ئەوەش نموونەیەكە لە ڕای خەڵكی.
لە ناوەڕۆكی ڕاپرسییەكەدا 1000 فۆڕم دابەش كراوە %82 ی بەشداربوان پێیان وایە كە پرۆسەی سیاسی لە عیراق بە بنەبەست گەیشتووە و زۆرینەی بەشداربوان پێیان باشە نوێنەرانی كورد نەگەڕێنەوە بەغدا.
هەروەها زۆرینە پێیان وایە ئەو ڕووداوانە كاریگەرییان لەسەر یەكڕیزیی ناوماڵی كورد هەیە كە دەبینرێت لە دوای ئەو رووداوانە كورد سەرباری جیاوازییەكان، یەكدەنگن، بەشداربوان بە زۆرینە پێیان وایە ئەوەی لە عیراق ڕوو دەدات ململانێی تاییفییە.
زۆرینەی بەشداربوان پێیان وایە ئەوەی لە بەغدا رووی دا، كاریگەریی لەسەر لاوازیی پەرلەمان هەبووە و زۆرینە بە باشی دەزانن كە سەرجەم فراكسیۆنەكان ببنە یەك بەناوی (فراكسیۆنی كوردستان)، هەروەها زۆرینەی خەڵكی كوردستان هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەم دواییەیان بەدڵ بووە.
لە كۆتایی خستنەڕووی ئەو ڕاپرسییەشدا، ئامادەكاران ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە ئەو ڕاپرسییە و ئەنجامەكانی بۆ فراكسیۆنەكانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ناوەندە فەرمییەكانی كوردستان دەنێرن.
باسنيوز
