میدیای بەریتانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات

میدیای بەریتانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات
میدیایەکی بەریتانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ئەنجامەکەی دەداتە پەرلەمان و حکوومەتی وڵاتەکەی. سایتی (زەنیومەیڵ)ی بەریتانی لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی خۆی ڕاپرسییەکی داناوە لەسەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان.

سایتەکە ناوی ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە و دواتر ناوەکان دەداتە پەرلەمان و حکوومەتی بەریتانیا بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرسە. ڕاپرسییەکە هاووڵاتییانی بەریتانی دەگرێتەوە، هەروەها سەرجەم ئەو کەسە بیانییانەش دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانین و وەک هاونیشتمانیی ئەو وڵاتە سەیر دەکرێن.










KDP
Top