لە ئەستەنبۆڵ کێشەی کورد و سایکس بیکۆ تاوتوێ دەکرێت

لە ئەستەنبۆڵ کێشەی کورد و سایکس بیکۆ تاوتوێ دەکرێت
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە شارەکانی کوردستانی باکوور و تورکیا، 5 کۆنفرانس بە بەشداریی ژمارەیەک سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆکانی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15\5\2016، کۆنفرانسی (لە 100 ساڵەی سایکس بیکۆدا پرسی کورد و کوردستان) کە لە لایەن پارتی ئازادیی کوردستان ڕێک خراوە، لە شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا بەڕێوە چوو و تێیدا چەند پرسێکی تایبەت بە ڕەوشی کورد و کوردستان و کاریگەرییەکانی ڕێککەوتننامەی سایکس بیکۆ تاوتوێ کران.

ئەو کۆنفرانسە جگە لە ئەستەنبۆڵ، لە شارەکانی (باتمان، ئامەد، ئیزمیر و وان) ئەنجام دەدرێت و تێیدا هەریەک لە د. عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، د. یاشار عەبدولسەلامئۆغلو، مامۆستای سۆسیۆلۆژی و کوردۆلۆژی لە زانکۆی سۆفیا، د. ئەکرەم ئۆنەن، پسپۆڕ لە ڕاگەیاندن و مامۆستای زانکۆ و نیشتەجێ لە وڵاتی سوید، دکتۆر مامەند ڕۆژ، پسپۆری ژیۆپۆلەتیک، پانێڵ پێشکەش دەکەن.

سبەی دووشەممە 16\5\2016، 100 ساڵی تەواو بەسەر ڕێککەوتننامەی (سایکس بیکۆ)دا تێپەڕ دەبێت کە بەهۆیەوە نەخشەی ئێستای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی داڕێژراوە و کوردستانی گەورەش بەسەر 4 وڵاتدا دابەش کراوە.







باسنيوز
Top