17 چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران
ئێوارەی رۆژی شەممە 14ـی ئایاری 2016، فڕۆکە جەنگییەکان بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە رۆژهەڵاتی چیای حەمرین بۆردومان کرد و پێنج ئۆتۆمبێلی ئەو رێکخراوە تێکشکان.
بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکان، کە بارەگاکانی داعشی لە گوندەکانی سەفرە و زەرکەشی گرتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی 17 چەکداری داعش.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، لە مانگی حوزەیرانی 2014ـەوە چەکدارانی داعش پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە و شارۆچکەی حەویجە و دەوروبەریان لە باشووری کەرکووک داگیر کرد.
باسنیوز
