كه‌ركوك.. دوو ته‌رمى نه‌ناسراو دۆزرانه‌وه
موقه‌ده‌م كاوه مه‌لا په‌روێز" به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى شاره‌دێى له‌یلان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14-5-2016)له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى شاره‌دێی له‌یلانه‌وه له گوندى (قه‌ره‌لو)ى سه‌ر به شاره‌دێیه‌كه به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌یان له‌و ناوچه ده‌شتاییه ته‌رمه‌كان شێواون و ناناسرێنه‌وه و نازانرێت ئاخۆ خه‌ڵكی كوێن و له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن".
گوتیشى: "دوای دۆزینه‌وه‌یان ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادیی كه‌ركوك گوێزرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی توێكاری و پشكنینیان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیان".
باس‌نیوز
