سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی حدکا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی حدکا دەکات
بە بۆنەی کۆچی دوایی چەکۆ رەحیمی، ئەندامی رێبەریی حدکا و فەرماندەی لێوەشاوە کە چەند رۆژ لەمەوبەر ڕووی دا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سکرتیری گشتیی ئەو حیزبە کردووە.

لەم بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وێنەیەک لەو پەیامەی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ناردووە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی هاوخەمیی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک چەکۆ ڕەحیمی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێزم كاك مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
سڵاو و ڕێز..
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی لێهاتوو كاك چەكۆ ڕەحیمی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانمان بیست كە بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە. سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و، سەركردایەتی و ئەندامانی حزبەكەتان دەكەم و هاوسۆزی خەمتانم.

داواكارم لە خودای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12ـی 5ـی 2016
Top