32 پاسه‌وانی گوند "جاش" له‌باكوری كوردستان كوژران
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش، هه‌په‌گه كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند له‌هێرشێكدا له‌ناوچه‌ی (داغلیجا) ئۆرامار، جه‌ختیكرده‌وه كه ته‌رمی هه‌شت سه‌رباز له‌ژێر ده‌ستی گه‌ریلاكانیاندایه. ئه‌وه‌ش به‌پێی سایتی فورات نیوز-ی نزیك له‌په‌كه‌كه.
به‌پێی ئاژانسه توركیه‌كان، هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌ناوچه‌ی ئاشووت (چغلی) سه‌ر به‌قه‌زای چه‌لێ (چقورجه)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری له‌باكوری كوردستان ئه‌نجامدرا، كه به‌هۆیه‌وه جگه له‌پاسه‌وانانی گوند، شه‌ش سه‌ربازی توركیا‌و دوو فڕۆكه‌وانیش كوژران.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق نزیك له سه‌روككۆماری توركیا، له‌شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه‌ی ئاشووتی نزیك له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژراون، هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی تێكشكێنراوه‌و دوو فڕۆكه‌وانیش به‌پله‌ی مولازمی یه‌ك كوژراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا 32 پاسه‌وانانی گونده‌كان كوژراون‌و 25ی دیكه‌ش برینداربوون -خه‌ڵكی گونده‌كانی باكوری كوردستانن‌و له‌لایه‌ن توركیاوه پڕچه‌ككراون دژی په‌كه‌كه-.
ئه‌و هێرشه چه‌كدارییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پاساوی بونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان له‌جۆری (ئێف 16و ئێف 4 – 2020) باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی ئۆرامار سه‌ر به‌پارێزگای هه‌كاری بۆردومانكردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌چڕی بۆردوكانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به‌هۆیه‌وه زیانی زۆری مادی به‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و سروشتی ناوچه‌كه كه‌وت.
خه‌ندان
