هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی كاوه: چوار چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردوه له‌گوندی ئه‌بو شیته له‌میحوه‌ری گوێڕ
ئه‌حمه‌د سابیر له هه‌واڵگری فه‌رمانده‌ی كاوه، گوتی: پێشمه‌رگه‌كان له ئه‌رك بوون له‌گوندی ئه‌بوشیته، چوار چه‌كداری داعش له‌زێی گه‌وره له‌میحوه‌ری گوێڕ په‌ڕیونه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا پێشمه‌رگه‌كان ته‌قه‌یان لێكردوون".
ئه‌حمه‌د وتیشی "دواتر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش جله‌كانیان داناوه‌و ده‌ستیان به‌رزكردۆته‌وه‌و وه‌ك دیل خۆیان ناوندوه، بۆیه پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك دیل مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‌و ده‌ستگیریان كردون".
فه‌رمانده‌ی كاوه سه‌ر به‌یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌و له‌میحوه‌ری گوێڕ جێگركراون.
ئێستا ئه‌و چوار چه‌كداره‌ی داعش له‌لای پێشمهرگهنو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌قسه‌ی ئه‌حمه‌د سابیر.
خەندان
