لەدرێژەی پرۆسەی رێزلێنان لەمامۆستایانی ئاینی وتارخوێنی مزگەوتەكانی كوردستان كە رۆڵی بەرچاویان هەبوە لەسەقامگیریی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و روبەڕوبونەوەی فكری تەكفیر و توندرۆیی و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بوون لەشەڕی دژ بەداعشدا"سبەینێ یەكشەممە 15/5/2016لەهۆڵی كۆبونەوەكانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە 272مامۆستای ئاینی هەردوو سنوری پارێزگای هەولێر و كەركوك"ئەمەش چوارەم رێورەسمی رێزلێنانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیە لەمامۆستایانی ئاینی وتارخوێنی مزگەوتەكانی كوردستان دوای ئەوەی لەدوو مانگی رابردودا لەپارێزگاكانی هەولێر سلێمانی و دهۆك خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە نزیكەی 700مامۆستای ئاینی وتارخوێنی مزگەوتەكان و ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت و بریارە لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیش ئەم پرۆسەیە بەرێوەبچێ"
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 5330مزگەوت هەیە و نزیكەی 3000مزگەوت وتاری هەینی تێدا پێشكەش دەكرێت و بەسەدان هەزار كەس هەموو رۆژانێكی هەینی لەوتار و نوێژی هەینی ئامادە دەبن.
راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف