بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ریفراندۆم ده‌دوێ و پێشمەرگەش تەنها بەرگری‌ لەهەرێم ناكەن، بەڵكو بەرگری‌ لە ئێمەش دەكەن

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ریفراندۆم ده‌دوێ و پێشمەرگەش تەنها بەرگری‌ لەهەرێم ناكەن، بەڵكو بەرگری‌ لە ئێمەش دەكەن
ئەمڕۆ هەینی 13/5/2016، باڵیۆزی‌ یەكێتی‌ ئەوروپا لە عێراق، سەردانی‌ پارێزگای هەڵەبجەی‌ كرد و پشتیگری‌ وڵاتانی‌ ئەوروپای‌ بۆ پێشمەرگە دووپاتكردەوە و هەڵەبجەشی‌ بە سیمبۆلی‌ قوربانیدان وەسفكرد.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، "پاتریك سیمۆن"، رایگەیاند:" سەرسامم بە خەڵكی‌ هەڵەبجە كە بەهۆی‌ ئەوەی‌ لەدوای‌ ئەو كارەساتە گەورەیە ژیانیان بەردەوام پێداوە لەشارەكەدا".
گوتیشی:" بەراستی هەڵەبجە سیمبۆلی‌ قوربانیدانە و پێشمەرگەش تەنها بەرگری‌ لەهەرێم ناكەن، بەڵكو بەرگری‌ لە ئێمەش دەكەن".

روونیشیكردەوە، پرسی ریفراندۆم، ئەوە مەسەلەیەكی‌ ناوخۆییە و دەبێت لەئاستی‌ ناوخۆدا ئەوپرسە كاری‌ لەسەر بكرێت و جەختی لەوەشكردەوە كە دەبێت تەواوی كێشەكان لەرێگەی‌ كفتوگۆوە چارەسەر بكرێن و پەرلەمانتارەكانیش بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و كێشەكان لە رێگەی‌ ئاشتییەوە چارەسەر بكرێن.





باسنیوز
Top