کوردە عومەر: عێراق پارێزگاری لە شوێنی داڵدەی ژنانی خاون کێشە لە کەرکووک ناکات
کوردە عومەر، بەرێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی، بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کێشەی سەرەکی بۆ دانانی ماڵی داڵدەی ئافرەتانی هەڕەشە لێکراو لە کەرکوک چۆنییەتی پاراستنی شوێنەکەییە، چوونکە پارێزگای کەرکوک سەر بە هەرێمی کوردستان نییە و عێراقیش پابەندی پاراستنی شوێنەکە نییە".
کوردە عومەر گوتیشی: "وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێ هیچ شوێنێک یان بەرێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە ژنان لە کەرکوک بکاتەوە بۆیە ئەوە گرفتێکی گەورەی لەبەردەم ژنانی خاوەن کێشە لەو پاریزگایە دروست کردووە".
بە گوتەی کوردە عومەر چەندین جار چالاکوانانی ژنان لە کەرکوک پێوەندیان پێوە کردوون و باسیان لەو گرفتە کردووە، چوونکە ئەو ژنانەی کە لە کەرکوک کێشەی کۆمەڵاییەتییان بۆ دروست دەبی بە زەحمەت لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر وەردەگیرێن، ئەوەش گرفتێکی گەورەیە و مەترسی لەسەر ژیانی ژنانی خاوەن کێشە دروست دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان بۆ (باسنیوز) ئەوەشی خستە ڕوو؛ کە لە سەرتاسەری عێراق تا ئێستاش هیچ شوێنێک بۆ داڵدەی ژنان نییە و تەنانەت وەزارەتی ژنان لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە و پرسی ژنان بۆ حکوومەتی عێراق تەواو پرسێکی پەراوێز خراوە.
باسنیوز
