به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌قه‌ته و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی گۆڕانه
به‌كر ئه‌حمه‌د، ناسراو به (بهكرهسۆر) جێگری مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌هه‌ولێر به‌توندی ڕه‌خنه له ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت و ده‌ڵێت گۆڕان فه‌شه‌لی هێناوه و ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی گۆڕانه و به‌مه‌به‌ستی ناوچه‌گه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی نووسینێكی له‌ژێر ناونیشانی ( ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان)بڵاوكردووه‌ته‌وه و لهبهشێكیدا هاتووه"ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی جیهانی و هه‌رێمی و ناوخۆیی سه‌رقاڵی ڕوومالكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانن، پێموایه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕێكه‌وتنێكی سه‌قه‌ته و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی تێدا به‌دی ناكرێت ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك نه‌بێت كه بۆ ناوچه‌گه‌رییه‌تی و كه‌سایه‌تی خۆیانه، چونكه هه‌موو ڕێككه‌وتنێكی سیاسی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت".
نووسیویه‌تیشی"گۆڕان ده‌یه‌وێت یه‌كێتی بكاته‌وه سه‌نگه‌رێك بۆ بێداههڵچوونهوه، یه‌كێتی هیچ پێویستی به‌و ڕێككه‌وتنه نیه چونكه یه‌كێتی وه‌زعی له هه‌رێم له هه‌موو لایه‌ك باشتره ".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نووسینه‌كه‌ی به‌كر ئه‌حمه‌د، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه له‌هه‌ولێر:-
ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی جیهانی و هه‌رێمی و ناوخۆیی سه‌رقاڵی ڕوومالكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانن.... پێموایه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕێكه‌وتنێكی سه‌قه‌ته و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی تێدا به‌دی ناكرێت ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك نه‌بێت كه بۆ ناوچه‌گه‌رییه‌تی و كه‌سایه‌تی خۆیانه، چونكه هه‌موو ڕێككه‌وتنێكی سیاسی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت.
ئه‌وه‌ی كه له ڕێكه‌وتنه‌كه به‌دی ده‌كرێت ته‌نیا ڕاستكردنه‌وه‌ی گۆڕانه چونكه گۆڕان فه‌شه‌لی هێنا له‌به‌رنامه‌كانی هه‌م له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی كه ده‌ویست ببێته به‌دیلی یه‌كێتی و هه‌م له هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.
بۆیه گۆڕان ده‌یه‌وێت یه‌كێتی بكاته‌وه سه‌نگه‌رێك بۆ بێداههڵچوونهوه، یه‌كێتی هیچ پێویستی به‌و ڕێككه‌وتنه نیه چونكه یه‌كێتی وه‌زعی له هه‌رێم له هه‌موو لایه‌ك باشتره به‌بوونی قاعیده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پۆڵایین و خاوه‌نی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و فیداكاره ته‌نیا خاڵی لاوازی یه‌كێتی بێ سه‌ركردایه‌تییه ئه‌ویش ده‌بوایه ئه‌و براده‌رانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تی له بری ئه‌وه‌ی عه‌جه‌له و پهلهپوزهیان بو بۆ لای ئه‌و براده‌ره پاڵهپۆستۆیان بخستبوایه سه‌ر ئه‌و براده‌ره ناكۆكانه‌ی ناو یه‌كێتی بۆ ڕێككه‌وتن.
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردیهتی ده‌بوایه به‌بێ لایه‌نی بمابایه‌ته‌وه ده‌وری ناوبژیوانی بدیتبوایه چونكه ئێستا به ته‌ره‌ف حساب ده‌كرێ لایه‌نی ڕكابه‌ر رق ئه‌ستوورتر ده‌كات و بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ره لام نازانم یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ئه‌و ڕێككهوتنهبوو ئایا لای وایه كاك نه‌وشیروان سحری ساحری پێیه و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات؟. یان پێیوایه زۆر دڵسۆزی یه‌كێتییه و ده‌بێته مایه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانانه سه‌ره‌وه‌ی به‌لاوه ڕاست بێت ئه‌ی ئه‌وه‌یان له‌بیر كرد ویستیان چی له یه‌كێتی بكه‌ن به‌ده‌ستی ئه‌فه‌ندییه دهستو پێ سپیانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر ده‌مانبات و له‌و دوایدا قازانج سه‌ری مایه ده‌خوات بۆیه هیوادارم مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بێته‌وه سه‌رخۆ و كورد گوته‌نی كچی خۆی به‌قوربانی كوڕی خه‌ڵكی نه‌كات.
باس‌نیوز
