مەحمود عوسمان: لەم کاتە ھەستیارەدا ئەبێت سەرۆک کۆماریش بگەڕێتەوە کوردستان

 مەحمود عوسمان: لەم کاتە ھەستیارەدا ئەبێت سەرۆک کۆماریش بگەڕێتەوە کوردستان
سیاسەتمەدارێکی باشوری کوردستان، لەئێستادا باس باسی ئەوەیە کە ئایا وەزیر و پەرلەمانتارە کوردستانیەکان بگەرێنەوە بۆ کارەکانیەکان لەبەغدا یان نا؟ گرنگ ئەمەنیە بەڵکو پێش ئەمە دەبێت بزانین ئایا پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا بەرەو کوێ ئەچن.

؛د.مەحمود عوسمان؛ سیاسەتمەداری باشوری کوردستان، لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبوک رایدەگێنێت، لەئێستادا باس باسی ئەوەیە کە ئایا وەزیر و پەرلەمانتارە کوردستانیەکان بگەرێنەوە بۆ کارەکانیەکان لەبەغدا یان نا؟ گرنگ ئەمەنیە بەڵکو پێش ئەمە دەبێت بزانین ئایا پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا بەرەو کوێ ئەچن و تاچڕادەیەک خاڵە سەرەکیەکان (جێبەجێکردنی دەستور، ھاوبەشی لە حوکمڕان، مادەی 140 ، پێشمەرگە نەوت و غاز و ئابوری...ھتد) جێبەجێ ئەبن و ئایا بەغدا خۆی بەرەو کوێ؟.

ناوبراو ئاماژەش بەوەدەدات، لەم کاتە ھەستیارەدا بەبڕوای من سەرۆک کۆماریش ئەبێت بگەرێتەوە کوردستان، لەکوردستانیش ھەموو لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ ‌پەرلەمان (دەبێت کارابکرێتەوە) و حکومەتیش کۆببنەوە و بەووردی لەم باسە بکۆڵنەوە و پاش لێکدانەوەی ھەموو ئەگەرەکان بڕیاربدەن کە گفتوگۆی جدی بکرێت لەسەر دووھێڵ:
یەکەم: لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆئەوەی ئەو خاڵانەی باسمان کرد تاوتوێ بکرێن و ھەوڵی جێبەجێ کردنیان بدرێت کەبناغەیین، زۆر گرنگترن لەپۆستەکان یان لەگەڕانەوە بۆ بەغدا بێ گۆرانکاری ئەرێنی. ھاوکاری لەشەری داعش کەمەترسیە لەسەر ھەموان دەبێت بەردەوام بێت.

دووەم: گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی فشاریان ئێستا لەسەر کوردە بۆ گەرانەوە بۆ بەغدا (نەتەوە یەکگرتوەکان ، ئەمریکا، ئێران...ھتد) بۆ ڕوونکردنەوەی بیروبۆچونەکانی لایەنی کوردستانی و داواکانی کەئەبێت جێبەجێ بکرێت و داواشیان لێ بکرێت، کەیان بەشداربن یان نزیک لەگفتوگۆکانی لایەنی کوردستانی و حکومەتی فیدڕاڵ لەبەغدا، تا لەووردەکاریەکان ئاگاداربن. ڕابوردوی نزیک نیشانی داوین کەچەندین جار ھاتنەوە لەبەغدا و گەرانەوە بۆی بێ لێکۆڵینەوەی ووردبوون ئەمە نابێت دووبارە ببێتەوە.





باسنیوز
Top