وهزارهتی خوێندنی باڵا عەبدوللەتیف سەلەفی لە پەیمانگا دوورخستەوە
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "دوای ئەوەی دوو لیژنە لەسەر ئاستی پەیمانگه بۆ لێکۆڵینەوە لەبابەتەکەی مەلا عەبدوللەتیف ئەحمەد سەلەفی پێکهێنرا، دواتریش لیژنەی سێیەم کە لێژنەیەکی وزارییە بۆ ههمان بابهت پێکهات".
گوتیشی "لیژنەی سێیەم بڕیاریدا د.عەبدوللەتیف ئەحمەد سەلەفی لە گوتنەوەی وانە و پۆستی جێگری راگری پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەکانی سلێمانی دووربخاتهوه، تاوەکو ئەنجامی كارهكانی ئەو لیژنە وزارییە دەردەچێت".
هاوكات خوێندکارێکی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکانی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن زۆربەی خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان واژۆ بۆ دەرکردنی عەبدوللەتیف سەلەفی و چاوانی هاوژینی کۆکرایەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-5-2016 عەبدوللەتیف سەلەفی بە فەرمی داوای لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان کردووە کە مۆڵەتی ماوە درێژی پێبدرێت.
سەبارەت بە چاوان سۆران، ئەو خوێندکارە گوتی: "تاوەکو ئێستا چاوانیش رێگەی پێنادرێت دەوام بکات، بەڵام ئەو داوای مۆڵەتی نەکردووە".
رووداو
