ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان: سەدان گەنجی خورماتوو لە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دان

ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان: سەدان گەنجی خورماتوو لە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دان
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری خورماتوو و بەرپرسی ناوچەی پارتیش لەو سنوورە دەڵێت: "ئامانجی سەردانەکە بۆ دڵنیایی دانە لە هێورکردنەوەی دۆخەکە". ئەوەش ئاشکرا دەکات کە سەدان گەنجی شارەکە لە چاوەڕوانیی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دان.



ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری خورماتوو، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە (12\5\2016)، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران، گەیشتە خورماتوو، دواتر لەگەڵ قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا، کە تێیدا ئێمە بەشدار نەبووین، بەڵا واباس کراوە لەسەر پرسی دووبارە دڵنیایی دانە بە ئارامیی شارەکە و ڕێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی”.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا نزیکەی 700 کەس وەکو خۆبەخش ناویان نووسیوە و چاوەڕوانی فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی لە شێوەی فەو یان لیوایەکی پێشمەرگە ڕێکبخرێن و پارێزگاری لە شارەکەیان بکەن.







باسنیوز
Top