نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ده‌بێت كه‌ركوك له‌به‌غدا جیابێته‌وه
پێش ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئازار كۆمپانیای نه‌وتی باكور كه حكومییه، به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه‌و هۆشدارییه‌ك فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بۆرییانه‌وه رابگرێت، رۆژانه نزیكه‌ی 150 هه‌زار به‌رمیل به‌م بۆرییانه‌دا ده‌ڕۆشت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان. به‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی بڕی.
جگه له‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیلی تر به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كێشه‌ی هه‌یه چونكه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه. راگرتنی هه‌نارده‌كرنی ئه‌م نه‌وته، كورد كه له‌شه‌ڕی له‌دژی داعش به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی له كه‌ركوك به‌رده‌وامه، زۆر توڕه كردووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌غدا به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه راگرتووه، ئه‌وه‌ش قه‌یرانێكی دارایی له‌كه‌ركوك دروستكردووه‌و "بۆیه پێویسته كه‌ركوك له‌به‌غدا جیابێته‌وه".
پارێزگاری كه‌ركوك باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌غدا پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی نه‌ناردووه كه هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌غداوه هه‌نارده‌ی كردووه، "له ئێستاشدا مه‌سعود بارزانی هیچ ئیمانی به‌به‌غدا نه‌ماوه".
پاش روداوه‌كانی هاوینی 2014 كه تێیدا سوپای عیراق نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داعش خۆی رابگرێت و شاری موسڵی له‌ژێر كۆنتڕۆڵ نه‌ما، كورد كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
له‌ئێستادا هه‌رچه‌نده توانراوه داعش له‌چه‌ند شارێكی وه‌ك رومادی و تكریت و بێجی وه‌ده‌رنرێن به‌ڵام تائێستاش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك، چالاكن.
فۆرین پۆلیسی ده‌ڵێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێك كه زۆرترین پشتیان پێده‌به‌سترێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ده‌ركه‌وتون به‌ڵام سوپای عیراق به‌شێوه‌یه‌كی هێواش لهڕاهێنانهوهی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له‌زاری به‌رپرسانی كورده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جه‌نگاوه‌رانی كورد پێویستیان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتره بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌ی به‌شێكی ناوچه‌كانی عیراق و سوریای گرتووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت، ێشمه‌رگه متمانه پێكراوترین هێزه له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا‌و داوایان ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ پێداویستیان پێبدرێت نه‌ك له‌رێگه‌ی به‌غداوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دابه‌شبونی عیراق باسی لێوه‌ده‌كرێت. له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی عیراقیشدا له‌ساڵی 2003، جۆ بایدن كه ئه‌و كاته سیناتۆری ئه‌و وڵاته بوو و ئێستا جێگری باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، قسه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی له‌وشێوه‌یه كرد بۆ نه‌هێشتنی گرژییه ناوخۆییه‌كان.
مانگی رابردوش بایدن له‌كاتی قسه‌كردنی بۆ ستافی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌هه‌مان لێدوانی پێشووی دایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای هێرشی داعشه‌وه بۆ سه‌ر عیراق، خواستی سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له به‌غدا، رۆژ دوای رۆژ له‌زیادبووندایه.
پارێزگاری كه‌ركوك باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌غدا پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی نه‌ناردووه كه هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌غداوه هه‌نارده‌ی كردووه، "له ئێستاشدا مه‌سعود بارزانی هیچ ئیمانی به‌به‌غدا نه‌ماوه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ره‌خنه‌ی زۆریشی له‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی عیراق گرتووه كه ئێستا له ئارادایه‌و رایگه‌یاندووه، تاران و واشنتۆن كێشه‌یان هه‌یه له به‌غدا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی ده‌ستنیشانكراو نییه شوێنی عه‌بادی بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ریكاش هیچ بژارده‌یه‌كی نییه غه‌یری ئه‌وه‌ی پاڵپشتی عه‌بادی بكات.
هه‌روه‌ها پێیوایه عه‌بادی ئه‌و پاڵپشتیه‌ی جاران له ئێران هه‌یبوو نه‌یماوه.
خه‌ندان
