هێڵێكی كاره‌با له عهوێناتەوە بۆ سنوونێ و شنگال ڕاده‌كێشرێت
(هاشم بریفكانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێڵێكی 132ـی كاره‌با له عهوێناتەوە بۆ سنوونێ و له‌وێشەوە بۆ شنگال و ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یووئێندیپی (UNDP) به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بادا ڕادەكێشرێت.
(بریفكانی) گوتیشی: "ڕاكێشانی ئه‌م هێڵه كاره‌بایه له به‌نداوی مووسڵەوە ده‌بێت، تا خۆمان كاری پێ بكه‌ین نه‌ك له مووسڵەوە بێت؛ بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ماوه‌ی 7 مانگی پێویسته تا ته‌واو دەبێت و له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ست ده‌كرێت به كاره‌كانی."
