له دیبه‌گه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری به‌په‌له‌ی ١٢٤٨ که‌س ده‌کات
رۆژی ٢٠١٦/٥/١١ له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌ھاناوه‌چوون و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیان بۆ ئه‌و خێزان و که‌سانه‌ی که تازه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمووره‌وه روو له ھه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و له که‌مپی دیبه‌گه نیشته‌جێ ده‌کرێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ژه‌مه خۆراکی گه‌رم و که‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌کات که رۆژانه روو له که‌مپه‌که ده‌که‌ن، ھاوکات له‌درێژه‌ی ھاتنی شه‌پۆلی خێزانه ئاواره‌کاندا، تیمه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێشوازی ئه‌و خێزانانه‌دان، له‌و میانه‌شدا جگه له دابینکردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، دۆشه‌ک و به‌تانی و پێداویستی دیکه‌یان به‌سه‌ر ١٢٤٨ که‌سدا دابه‌شکرد که تازه روویان له که‌مپی دیبه‌گه کردبوو.
به‌ھۆی ھه‌ڵھاتنیان له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر له خێزان و که‌سی ئاواره روو له که‌مپی مه‌خمور و دیبه‌گه ده‌که‌ن و ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و تیمه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام خۆراکی گه‌رم و پێداویستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌که‌ن.
ZNA
