ڕاوێژکاری ئۆباما: شانازی بە کورد و ھەرێمی کوردستانەوە دەکەین
ڕێکخراوی ھارد وایەردی ئەمەریکی، لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەر سەردانی وەفدێکی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان بۆ ویلایەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەڵێت ڕاوێژکاری باراک ئۆباما پێی ڕاگەیاندوون کە گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان جێگای شانازیی ئەمەریکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، میلیسا ڕۆجەرز، ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئازادیی بیروڕای ئایینی، بە وەفدەکەی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بەتایبەت لەگەڵ سەرۆک ئۆباما باسی بارودۆخی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان دەکەم، کورد ھاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکان لە ناوچەکە و گەلی کوردستان و ھەرێمی کوردستان جێگەی شانازیمانن"
.ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە دیدارەکە لە ئۆفیسی خاتوو ڕۆجەرز بووە لە کۆشکی سپی و ئەندامانی دیکەی ئۆفیسەکە و دیپلۆماتکاران لە کۆشکی سپی ئامادەی بوون.
باسنيوز
