پارتی، كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات

پارتی، كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئەنجام دەدات
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، لە دواكۆبوونەوەی پارتیدا بڕیاری دروستكردنی كۆمەڵێك لیژنە دراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەك بۆ چاكسازی ئامادە بكرێت، هەروەها هەندێك گۆڕانكاری لە پەرپرسەكاندا بكرێت و هەندێك بارەگای زیادیش دابخرێن.

(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دواكۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، بڕیاری درا كە كۆمەڵێك لیژنە دروست بكرێن بۆ چاكسازیی ناوخۆیی پارتی، بۆ ئەوەی چەند بارەگایەك دابخرێن كە زیادن و لقەكانیش كۆ بكرێنەوە و، هەندێك لە ناوچەكان و هەندێك لە لقەكان كەم بكرێنەوە و یەك بگرنەوە، هەروەها لیژنەیەكی دیكە دروست كرا كە چاكسازیی گشتی بكرێت و پڕۆژەیەك ئامادە بكات و مەكتەبی سیاسییش لەسەر ئەو بنەمایە كاری خۆی بكات".

(تەیفوور) گوتیشی، لیژنەكان گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانیشدا دەكەن، لەوانە بەرپرسی لقەكان و گوتەبێژی فەرمیی پارتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و مەكتەبی رێكخستنی پارتی.

ئه‌و ئەندامه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی ده‌شڵێت، دیار نییە كە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكاندا بە چ شێوەیەك دەبێت، كە ئایا جێگۆڕكێ دەبێت یاخود كەسانی دیكە لە شوێنیان دادەنرێت، ئەمەیش لیژنە بڕیاری لەسەر دەدات.




KDP
Top