بە گوشاری پەرلەمانتارێكی پارتییە.. بڕیاری گۆڕینی هێزە كوردییەكە راگیراوە
(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیاری گۆڕینی هێزە كوردییەكە بە هێزێكی عەرەبی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەندێك لێدوانمان لە میدیا عەرەبییەكان دا كە هۆكاری گۆڕینی ئەو هێزە بۆ ئەوەیە داوای كردبوو لە پەرلەمانتاران بدەن و بە گوێیان نەكردبوو، بۆیە ئەو بڕیارەی دەركردووە و گوشاری زۆرم لەسەر سەرۆكوەزیران دروست كرد".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "دوای ئەو لێدوانانە، لە ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە منەوە كرد كە ئەوان كەمتەرخەم نەبوونە لە گۆڕینی ئەو هێزە و لەسەر داوای سەرۆكی پەرلەمان بووە و، سەرۆكی پەرلەمانیش ئەوە رەت دەكاتەوە، بۆیە هەردوو لایەن یەكتری تۆمەتبار دەكەن، بەڵام دواتر راستییەكان ئاشكرا دەبن كە كێ هۆكارە".
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەیش كرد: "لە دوای ئەوەی ئەو گوشارەم دروست كرد، بڕیاری گۆرینی هێزەكە جارێ راگیراوە و جێبەجێ نەكراوە، هێزەكەیش ئێستا لە شوێنی خۆی ماوە و نەگۆڕداوە".
KDP
