بەغدا هەوڵیداوە شكست بە سەردانە راستەوخۆكەی شیمیچکۆ بۆ هەولێر بهێنێت

 بەغدا هەوڵیداوە شكست بە سەردانە راستەوخۆكەی شیمیچکۆ بۆ هەولێر بهێنێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە راستەوخۆ لەڕێگەی وڵاتەكەیەوە، وەزیری بەرگریی هەنگاریا گەیشتە هەولێر، بەپێی زانیارییەكان بەغدا هەوڵیداوە سەردانەكە راستەوخۆ نەبێت، بەڵام شكستی هێناوە.

سەرچاوەیەکی باڵا زانیویەتی حکومەتی عێراق زۆری هەوڵداوە سەردانی وەزیری بەرگریی هەنگاریا راستەوخۆ بۆ هەولێر نەبێت، بەڵام وەزیرەكەی هەنگاریا سەردانەكەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بێ ئەوەی پرس بە بەغدا بکات.

لە نێوبردنی داعش و پڕچەککردنی پێشمەرگە، مژاری سەردانی کەسی یەکەمی سەربازی وڵاتی هەنگاریا، ئیستڤان شیمیچکۆ بووە بۆ هەرێمی کوردستان.

لەسەرچاوەیەکی باڵا زانرا عێراق هەوڵی زۆریدا سەردانی وەزیری بەرگری هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامنەدرێت و بگرە بۆ چەند کاژیرێک رێگری کرد، بەڵام دواجار بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا سەردانەکە ئەنجامدرا.

ئیستڤان شیمیچکۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بە 150 سەرباز بەشداریمانکردووە لە شەڕی داعش. بەشداریکردنمان بۆ پێشمەرگە زیاتر دەکەین، هەنگارییان چارەسەری پزیشکی پێشمەرگە بریندارەکان دەکات و ئامانجی هاوبەشمان بەرقەرارکردنی ئاشتییە لەهەرێمەکەدا و بۆ ئەمەش هێزی سەربازيی هەنگاریا لێرەیە".

پێش چەند کاژێرێک لە هاتنی وەزیری بەرگریی هەنگاریا، خانم بینوتی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیاش لە هەرێمی کوردستان بووە. ئیتاڵیا هەم ژمارەی سەربازەکانی خۆی زیادیکردووە، هەمیش بۆ تێکشکاندی داعش چەکی زیاتری بە پێشمەرگە دەدات.

فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن، دەوڵەتانی هاوپەیمانان توانای پێشمەرگەیان فێری شەڕێکی دیکەیان کردووە کە پێشتر نەیانکردبوو
Top